“وه‌ره فه‌قیربه و شه‌ش منداڵیشت لە مەکتەب بێت”
964+
راژان باجەلان- خانەقین
به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌یان بۆ دروستبووه له‌وه‌ی بتوانن پێداویستییه‌كانی خوێندن بۆ منداڵه‌كانیان بكڕن و پاره‌ی پێویستیان نییه.
ئه‌مه له كاتێكدا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خوێندن، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار، كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی قوتابخانه‌ش گران بوون.
هاوڵاتییه‌كی خانه‌قین بۆ 964 ده‌ڵێت، “وه‌ره فه‌قیربه و شه‌ش منداڵیشت لە مەکتەب بێت، نازانم خه‌ڵك له‌و بێ مه‌عاشییه چۆن ئیداره ده‌كه‌ن، خوا یارمه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه بدات”
ماوه‌ی دوو مانگه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌غدا پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت و دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێبكات.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا