دوای پێنج رۆژ تەرمی مامۆستا ئارام دۆزرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

دوای ئەوەی هەینی رابردوو گەنجێک بەناوی مامۆستا ئارام کەوتە ناو ئاوی بۆگد، ئەمشەو لای پردەکەی گۆپتەپە تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ماۆستا ئارامی تەمەن 28 ساڵ، رۆژی 15.9.2023 دەچێتە گوندی بۆگد لە قەزای کۆیە و لە ئاوەکەیدا دەخنکێت. ئەو خەڵکی سلێمانی بووە و لە پێنجوێن مامۆستای وانەبێژ بووە.

عەمید گۆران ئەحمەد سماقە بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بۆ 964 وتی، نیو سەعات لەمەوبەر تەلەفونیان بۆ کردین کە تەرمی مامۆستا ئارام لە نزیکی پردی گۆپتەپە بیندراوە، وا دەرکەوت کە ئاوەکە خۆی تەرمەکەی فڕێداوە.

پەیامنێری 964 لە شوێنی دەرهێنانی تەرمەکە بووە، وتی ئێستا تەرمەکە لە مزگەوتی گۆپتەپەیە.

هێشتا تەرمی مامۆستا ئارام نەدۆزراوەتەوە

هێشتا تەرمی مامۆستا ئارام نەدۆزراوەتەوە