ئایا پێشمەرگە لە دۆزینەوە و کوشتنی ئوسامە بنلادن رۆڵی هەبووە؟
964+
ئەحمەد عەبدوڵا
ئوسامە بن لادن سەرۆکی رێکخراوی ئەلقاعیدە ساڵەهای ساڵ یەکێک بوو لە گەورەترین داواکراوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تەنانەت ئەو وڵاتە خەڵاتی 25 ملیۆن دۆلاری دانابوو بۆ هەر کەسێک کە زانیاری وردیان پێ بدات لەسەر شوێنەکەی، بە پێی راپۆرتی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، ئوسامە بن لادن دەستی هەبووە لە تەقینەوە و هێرشە چەکدارییەکانی چەندین وڵاتی جیاواز و سەرپەرشتیاری سەرەکی تەقاندنەوەی دوو تاوەرە بازرگانییەکەی ئەمریکا بووە لە 11ـی سێپتێمبەری 2001.
لە دوای 11ـی سێپتێمبەرەوە، رێکخراوی قاعیدە لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا لەوپەڕی هێز و توانایدابوو، رێکخستن و شانە نوستووەکانی لە هەموو جیهان بڵاوبووبوونەوە و ئەمریکا بە هەموو توانایەوە بە دوای چارەسەرکردن و بێهێزکردنی ئەو رێکخراوە بوو، لەو سەردەمەدا رێکخراوی ئەنسارولئیسلامیش هەبوو، کە لە هەرێمی کوردستاندا چالاکیان دەکرد، بەتایبەت سنورەکانی هەورامان. پەیوەندییەکانی ئەو رێکخراوە لەگەڵ قاعیدە زۆر بەهێز بوو تەنانەت سەرۆکی رێکخراوی ئەنسارولئیسلام دانی بەوە ناوە کە لەگەڵ ئوسامە بن لادن یەکتریان بینیوە و هەماهەنگی لەنێوانیان هەبووە.
چۆن کلیلی کوشتنی ئوسامە بن لادن لە کوردستان دۆزرایەوە؟
تەواوی چیرۆکی کوشتنی بنلادن لە ئین هاوسەکەیە.