پیاوێک لە هەولێر بە کوژراوی لەماڵەکەی دۆزرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
– وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بڕیاریدا بازگەکانی بەڕووی ئەو بەرھەمانەدا دابخات کە لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاوردەی کوردستان دەکرێن.
– ئەمڕۆ لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆکی هەولێر پیاوێک بە کوژراوی لە ماڵەکەی دۆزراوەیەوە، یەکێک لە دراوسێکانی وتویەتی، “وادیارە دوێنێ شەو ئەو کەسە کوژراوە، ئەمڕۆ دەرودرواسێ هێزە ئەمنییەکانیان ئاگادارکردەوە”.
– هێزەکانی ئاسایش لە هەولێر سێ بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکرد، جگە لە مادەی هۆشبەر چەندین جۆری چەک و رومانە و پارەی ساختە و ژمارەی ئۆتۆمبێڵی ساختەشیان لابووە.
– کارگەیەکی بەرهەمهێنانی شیش لەهەولێر فلتەری بۆ ئەو دەرچەیە دانەنابوو کە دوکەڵی کارگەکەی لێ دەچووە دەرەوە و خەڵکی ناوچەکەی بەتەواوی هەراسانکردبوو، ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، وەسڵێکی شەش ملیۆن دیناری وەکو سزا بۆ کارگەکە نووسیوە.
– دوو رۆژە لیژنەیەکی ئەمنی بەغدا لە هەولێرن بۆ بەدواداچوونی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان بەغدا و تاران هەبوو، ئەمڕۆ ئەو لیژنەیە راپۆرتی کۆتایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیچ بارەگایەکی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوورەکانی هەرێم نەماون و ئاڵای عێراق لە سنوورەکان بەرزکراونەتەوە.