هەڵبژاردەی شمشێربازیی عێراق لە سلێمانی دەستنیشان دەکرێت
+ 964
یادگار محەمەد – سلێمانی
لە شاری سلێمانی پاڵەوانیه‌تیی شمشێربازی بۆ یانەکانی عێراق بەڕێوەچوو.
ركابه‌رییه‌كان لە هۆڵی فایەق قەساب به‌ڕێوه‌چوون، كه پاڵەوانیه‌تییەک بوو بۆ یاریزانانی ته‌مه‌ن ژێر 23 ساڵان.
شەش یانە له ركابه‌رییه‌كان بەشداریان کرد، پێک هاتبوون لە یانەکانی سلێمانی، جەیش، سەححە، حەشدی شەعبی، دیجلە و ناوەندی مەشقی بەغدا، له ئه‌نجامدا یانه‌ی جه‌یش پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
بڕیاریشە لە سەرەتایی مانگی داهاتوو لە ئێران پاڵەوانیه‌تیی هەڵبژاردەکانی ئاسیا ئەنجام بدرێت و عێراق به‌شدار ده‌بێت.
سەرکۆ محەمەد ئەندامی فیدراسیۆنی شمشێربازی عێراق بە 964ـی وت، پاڵەوانیه‌تییەکە بەمەبەستی ئامادەکاری یاریزانان بوو بۆ ده‌ستنیشانكردنی پێكهاته‌ی هەڵبژاردەی عێراق.
وتیشی، شمشێربازانی ئەم پاڵەوانێتییە لەسەر ئەنجامەکانیان ریزبەندیان بۆ دەکرێ، تا بەشداری پاڵەوانیه‌تیی ئاسیا بکەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا