بەشێک لە هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لەسەر سنوور. فۆتۆ: ئاژانسی ئەنادۆڵ
وەفدێکی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە هەولێرە
964+
فەهمی نەبی
ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دێتە هەولێر بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی رێکەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران.
بەگوێرەی رێکەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران، تا 19ی ئەم مانگە دەبێت هەموو هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لەسەر سنووری هەرێم دووربخرێنەوە و لە شوێنیان سەربازانی پاسەوانی سنوور جێگیر بکرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دێتە هەولێر تا بەدواداچوون بۆ دۆخی سنووری نێوان هەرێم و ئێران بکات کە چەند رۆژ لەمەوبەر لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە ئەو ناوچانە هێزیان لێ جێگیر کرا، بەپێی راگەیەنراوەکەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی بێت، ئەو سەردانە لەسەر داوای سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە.
دوو رۆژ لەمەوبەر بەرپرسانی ئەمنی ئێران رایانگەیاند، هەرێم پابەندی رێکەوتنەکە بووە و بەباشی پرۆسەکان بەڕێوەچووە.