ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێدەکات

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

ئەمڕۆ بە بەشداری زیاتر لە 140 سەرکردە و نوێنەری وڵاتان لە سەرانسەری جیهان، 78 هەمین کۆبوونەوەى ساڵانەى نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەگا سەرەکییەکەى لە نیویۆرک دەستپێدەکات و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

سەرکردەکانى وڵاتان لە کۆبوونەوەکەدا وتار پێشکەشدەکەن، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراقیش وتارى دەبێت.

جەنگى ئۆکراین، رووداوەکانى ئەمدواییەى ئەفریقا، پێشهاتەکانى ئاسیا و گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا لە تەوەرە سەرەکییەکانى کۆبوونەوەى ئەمساڵى نەتەوەیەکگرتووەکان دەبن.

نەتەوە یەکگرتووەکان: ئاستەنگی زۆر لەبەردەم گەڕانەوەی ...

نەتەوە یەکگرتووەکان: ئاستەنگی زۆر لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکانی عێراقدا ھەیە

دیبەیتی گشتی ئەمساڵ لە ژێر ناونیشانی”بنیاتنانەوەی متمانە و گۆشدانەوە بە هاودەنگی جیهانی: خێراکردنی کردەوە لەسەر کارنامەی 2030 و ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بەرەو ئاشتی، خۆشگوزەرانی، پێشکەوتن و بەردەوامیی بۆ هەمووان” بەڕێوەدەچێت.

چاوەڕێ دەکرێت گەرمترین بابەتی گفتوگۆی ئەمساڵی کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بابەتی هێرشەکانی روسیا بێت بۆسەر ئۆکراین.

هەروەها لە پەراوێزی چالاکییەکەدا زنجیرەیەک گفتوگۆی دوولایەنە بەڕێوەدەچێت و دەرفەت بۆ سەرکردە جیهانییەکان و سەرۆکەکانی دەوڵەت دەڕەخسێت کە ئەولەویەتەکانیان بۆ ساڵی داهاتوو دەستنیشان بکەن و داوای هاوکاری بکەن لە پرسە دیارەکاندا و زۆرجاریش نەیارەکانیان دەستنیشان بکەن.