ژمارەیەک چەکداری داعش لە چیای حەمرین کرانە ئامانج

964+

سەرچاوەیەکی سەربازی عێراق رایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی F16ی عێراقی پێگەکانی چەکدارانی داعشیان لە چیای حەمرین بۆردوومان کردووە.

بەپێی سەرچاوە سەربازییەکە دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر کۆمەڵێک چەکداری داعش لەو زنجیرە چیایە بۆردمانی پێگەکانیان کراوە و ژمارەیەک چەکدار کوژراون، بەبێ ئاماژەدان بە ژمارەی ئەو چەکدارانە.

بۆردوومانەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بووە، شوێنی بۆردوومانەکە بەدیاریکراوی زنجیرە چیای حەمرین لە پارێزگای سەڵاحەدین بووە.

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە پردێ بۆردمانی چەکدارانی داعش...

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە پردێ بۆردمانی چەکدارانی داعشیان کرد