گۆشتفرۆشێکی سلێمانی دەڵێت: رۆژانە 200 کیلۆ ئێسقان دەفرۆشم
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
بەشێک لە قەسابەکانی سلێمانی ئێسقان دەفرۆشن و داخوازی زۆری لەسەرە و قەسابێک دەڵێت خەڵک سەرە دەنوسێت بۆ ئەوەی بەریبکەوێت.
یەکێک لە قەسابەکانی سلێمانی قسەی بۆ 964 کردوە و دەڵێت، نرخی کیلۆیەک پێنج هەزار دینارە و رۆژانە نزیکەی 200 کیلۆ ئێسقان دەفرۆشێت.
محەمەد قوتبەدین، خاوەنی قەسابخانەی ناوازە لە شاری سلێمانی بە 964ی وت، ئێسقانەکە کەمێک گۆشتیشی پێوەیە و هەمووی هی گوێرەکەیە و لە هەموو چین و توێژەکانیش دەچنە لایان و دەیکڕن.
وتیشی، “چەند مانگێکە دەستمان بەو کارە کردووە و خەڵکێکی زۆر لەبەر کەمی نرخەکەی بۆ ناو نۆکاو و شلە حەزیان لێیەتی و خواستی زۆری لەسەرە”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی
+1