نەیمار بە درێسی هیلال. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
نه‌یمار له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له سعودیه دووچاری پێكان بوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نه‌یمار داسیلڤا كه تازه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هیلالی سعودییه‌وه كردووه، له یه‌كه‌م یاریی تیپه نوێیه‌كه‌یدا دووچاری پێكان بوو.
نه‌یمار شه‌وی رابردوو له گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی سعودیه، بۆ یه‌كه‌مجار به درێسی هیلال یاریی كرد و دوو ئه‌سێستی كرد و تیپه‌كه‌ی بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد.
به‌ڵام میدیای سعودیه ئاشكرایان كرد، نه‌یمار دووچاری پێكانه كۆنه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه و دیار نییه كه‌ی ده‌توانێت یاریی بكاته‌وه.
هیلال سبه‌ی له خولی پاڵه‌وانانی ئاسیا به‌رامبه‌ر ناڤباخوری ئۆزباكستان یاریی هه‌یه و نه‌یماریش به‌شداریی ناكات.
پێده‌چێت هیلال گره‌وی له‌سه‌ر ئه‌سپی تۆپیوو كردبێت و له ئێستاوه نه‌یمار پێكانی هه‌یه، كه له پاریس سانجێرمانیش ماوه‌یه‌كی زۆر به‌هۆی پێكانه‌كانی دابڕابوو.