ئەمساڵ 937 حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە لە ئاکرێ هەبووە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لەگەل دەست پێکردنی وەرزی هاوینی ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر رووداوی ئاگر کەوتنەوە لە قەزای ئاکرێ روویداوە کە دەگاتە 937 رووداو، بەهۆی ئەو رووداوانەوە یەک گیانلەدەستدان هەبووە

عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ـی وت، ئەمساڵ لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی هاوین رۆژانە رووداوی ئاگر کەوتنەوە هەبووە و تەنیا لەم دوو هەفتەیەی رابردوودا نزیکەی 48 رووداوی ئاگر کەوتنەوە هەبووە.

وتیشی، لەسەرەتایی ساڵەوە تاوەکو ئەم مانگی نۆیە، 937 رووداوی ئاگر کەوتنەوە لە سنووری بەرگری شارستانی ئاکرێ هەبووە و تەنیا یەک زیانی گیانی هەبووە ئەویش ئاگرەکەی کەمپی بەردەڕەش بوو کە بەهۆیە منداڵێک گیانی لەدەستدا، ئەوانی تر زیانەکانی زیاتر ماددی بوون.

هۆکاری زۆری ژمارەی ئاگرکەوتنەوەکان لە ئاکرێ بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی و یان ئاژەڵدار و هەروەها هەندێک حاڵەتی بە ئەنقەستیش هەبووە، عەقید ئیبراهیم وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئاگرەکەی ئاکرێ ئاقاری دوو گوندی سووتاند

ئاگرەکەی ئاکرێ ئاقاری دوو گوندی سووتاند