دەستگیرکراون

دوو کەس زیاتر لە هەزار داری تەڕیان بڕیوەتەوە

964+
هیڤی دێوالی – دهۆک

پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئامێدی دەڵێت، دوو کەسیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی بڕینەوەی زیاتر لە هەزار داری تەڕ.

موقەدەم رەمەزان سیاری بەرپرسی مەفرەزەی هێزی دهۆکی پێشمەرگەی ژینگە بە 964ـی وت، لە رێگەی یەکێک لە مەفرەزە گەڕۆکەکانی سنووری ئامێدیەوە بە ئیشەکەیان زانیوە و ئێستا لە بنکەی ناحیەی زاویتە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

“ئەو دوو کەسە ویستوویانە هەموو ئەو دارە تەڕانە بە 550 هەزار دینار بفرۆشن”، رەمەزان سیاری وای وت.

بە پێی زانیارییەکان، لە سەرەتای ئەمساڵ و تا ئێستا 23 کەس بە تاوانی داربڕین دەستگیرکراون.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین 234 کەسی دەستگیر کردووە

پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین 234 کەسی دەستگیر کردووە