باسکەی پێشمەرگەی سلێمانی ئامادەیە

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

باسکەی پێشمەرگەی سلێمانی ئامادەیە بۆ بەشداری کردن لە خولی عێراق.

تیپی باسکەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ هەردوو ئاستی لاوان و تازەپێگەیشتوان، ئامادەن بۆ خولەکانی کوردستان و عێراق.

کامەران محەمەد راهێنەری تیپەکانی یانەی پێشمەرگە بە 964ـی وت، یانەی پێشمەرگە وەک هەموو یارییەکانی دیەکە گرنگی زۆر بە یاری باسکەش دەدات و لەو پێناوەشدا یاریزانانی ئاست بەرزیان پێگەیاندووە.

وتیشی، جیا لەوەی کە دوو تیپی بەهێزی ئاستی لاوان و تازەپێگەیشتوانیان هەیە، ئەوان وەک یانەکە فێرگەیەکی باسکەی بەهێزیان هەیە و ساڵانە یاریزانانی کوڕان و کچان پێدەگەیەنن.

لە ئێستادا تیپی باسکەی لاوانی یانەی پێشمەرگە لە 12 یاریزان پێک هاتوون و 15 یاریزانیش نوێنەرایەتی تیپی تازەپێگەیشتوانی یانەکە دەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی