ئەو ئۆتۆمبێڵەی ئەمڕۆ هەڵدێراوە. وێنە:سۆشیال میدیا.
بەهۆی هەڵدێرانی ئۆتۆمبێلەکەیان هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا
964+
ئاسۆ وەرتی – سۆران
ئێوارەی ئەمڕۆ له گوندی چۆمساکی سەربە قەزای چۆمان هاوڵاتییەک ئۆتۆمێبلەکەی هەڵدەدێرێت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە و خێزانەکەشی بریندار بووە.
سەرچاوەیەک له پزیشکی دادی سۆران بە 964ـی وت، “کاتژمێر 8:00 هاوڵاتییەک گەیەندرایە پزیشکی دادی سۆران بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە، و خێزانەکەشی بەهۆی سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کراوە”.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیەی پزیشکی دادی سۆران، دوای توێکاری تەرمی ئەو هاوڵاتییە رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.
ئەو شۆفیرەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 65 ساڵانە و پیشەی کاسبە.