لە هەولێریش کرێکارێک لە باڵەخانەیەک بەربووەتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە پرۆژەکەی پارک ڤیو، لەهەولێر کرێکارێک کەوتە خوارەوە، 964 پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوترنی خێرا کرد لە هەولێر، “تیمەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و کرێکارەکەیان گواستۆتەوە”.

لە سۆراغی پەیوەندیکردن بە چارەنووسی کرێکارەکە، سەرچاوەکەی فریاکەوتنی خێرا، ئەوەشی وت، “ئەوان 2:11خولەک ئاگادارکراونەتەوە لە رووداوەکە”.

کرێکارەکە بە رەگەز عەرەبە و دانیشتووی موسڵە بۆ کارکردن هاتووەتە هەولێر، بەگوێرەی وتەی هەندێک شایەتحاڵ کە بۆ 964 قسەیانکردووە، “کرێکارەکە لە نهۆمی یەکەمی باڵەخانەیەک کەوتووەتە خوارەوە و بەبێ هۆشی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە”.

هەر ئەمرۆ شەممە، لە سلێمانی کرێکارێک بەناوی وەحید عەبدوڵا، کە تەمەنی 25 ساڵە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە باڵەخانەی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی سۆراغی 964، لە ماوەی 16 رۆژی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، سێ کرێکار لە شوێنی کاردا گیانیان لەدەست داوە.

كرێكارێك كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ست دا

كرێكارێك كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ست دا