دیمهنێكى باركردنى به‌رهه‌مى لۆبیا له ته‌قته‌ق.. وێنه: سۆشیال میدیاى ته‌قته‌ق
بەراورد بە مانگێک لەمەوبەر زیادیکردووە
ته‌قته‌ق رۆژانه 70 تۆن به‌رهه‌مى لۆبیاى هه‌بووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به پێی ئه‌و ئاماره فه‌رمییه‌ى كه 964 له كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق ده‌ستیكه‌وتووه، تا دوێنێ هه‌ینى، رۆژانه 70 تۆن به‌رهه‌می لۆبیا له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه براوه‌ته عه‌لوه‌كانى سنوورى ئه‌و ناحیه‌یه، لەکاتێکدا مانگی رابردوو ئەو رێژەیە بۆ هەر رۆژێک 60 تۆن بووە.
سه‌باح حاجى عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق، به 964ـى راگه‌یاند، به درێژایی هه‌فته‌ى رابردوو تا دوێنێ هه‌ینى، رۆژانه 70 تۆن لۆبیا له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه براوه‌ته هه‌ردوو عه‌لوه‌ى ناو ته‌قته‌ق و قه‌رەناو.
وتیشی “ته‌نیا بۆ عه‌لوه‌كه‌ى ناو ته‌قته‌ق رۆژانه نزیكه‌ى 50 تۆن گه‌یشتووه و بۆ قه‌رەناوه‌ش 20 تاوه‌كو 30 تۆن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له هه‌ردوو عه‌لوه‌كەشه‌وه به‌رهه‌می لۆبیا ره‌وانه‌ى شاره‌كان به تایبه‌تیش باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق ده‌كرێت.
روونیشی كرده‌وه، به‌شێك له جوتیاران به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان بهێننه عه‌لوه‌كانى ته‌قته‌ق، راسته‌وخۆ ده‌یبه‌نه شاره‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق، باسی له‌وه‌ش كرد، ساڵانه 700 تا 1000 دۆنم زه‌وى به لۆبیا له سنووره‌كه‌یان ده‌چێندرێت و وتیشى “به‌شێكى كه‌مى جوتیاران لۆبیا له ژێر نایلۆن ده‌چێنن، به‌ڵام زۆرینه‌یان به شێوه ئاساییه‌كه ده‌یچێنن”.
له باره‌ى كاتى به‌بازاڕكردنى لۆبیاش، وتی “به گشتى له مانگى شه‌ش تا مانگى 10 به‌رهه‌مى لۆبیاى ته‌قته‌ق له بازاڕه‌كاندا هه‌یه”.
پێشتر یوسف سه‌لیم به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى كۆیه، به 964ـى راگه‌یاند بوو، رۆژانە زیاتر لە 50 تۆن بەرهەمی هەنجیر و نزیکەی 30 تۆن ماسی و 70 تۆن بەرهەمی لۆبیا له سنوورى قه‌زاى كۆیه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و رەوانەی بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێت.
وتبووشی “زۆرینه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مانه به‌هۆى نه‌بوونى ساردخانه‌وه له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه هه‌رزانفرۆش ده‌كرێن”.