زاواکەی کەرکوک و تەقەکەرەکان دەستگیر کران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لەسەر تەقەکردنی خۆشی لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا، پۆلیسی کەرکوک زاواکە و دوو کەسی دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ هەینی 15.9.2023، ڤیدیۆیەکی بووک گواستنەوە لە کەرکوک سۆشیاڵ میدیای تەنی، وەک لە تۆمارەکەدا دەردەکەوێت، دوو کەس لە سەقفی ئۆتۆمبێلەکانیانەوە خۆیان دەرهێناوە و بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقە بە ئاسماندا دەکەن.

لیوا کاوە غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، بووک گواستنەوەکە ئەم ئێوارەیە بووە و کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی نێو ئاهەنگەکە بە گەڕەکی عەسکەریدا تێپەڕیون.

پێشمەرگەیەک لە کەرکوک بە 16 گوللـە کوژرا

پێشمەرگەیەک لە کەرکوک بە 16 گوللـە کوژرا

وتیشی، “بۆ ئەوەی ببێت بە پەند بۆ ئەو کەسانەی کە کاری لەو جۆرە دەکەن، جگە لە دوو تەقەکەرەکە زاواکەشمان دەستگیر کرد.”

پۆلیسی کەرکوک دەستیشیگرتووە بەسەر ئەو چەکانەدا کە تەقەکەرەکان بەکاریانهێناوە.