لە بەریتانیا تەرمی گەنجێکی کورد لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە شارۆچکەی ویگنی سەر بە شاری مانچێستەری بەریتانیا، تەرمی گەنجێکی کورد دۆزراوەتەوە، پۆلیس دەڵێت سێ کەسیان لەسەر رووداوەکە دەستگیر کردووە.

ئەمرۆ هەینی 15.9.2023، میدیاکانی بەریتانیا هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە کوردەیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، بە دەستبەسراوی و هەڵواسراوی لە ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو گەنجە ناوی کەیوان وریا نەسرەدین-ـە و خەڵکی رانیەیە، رۆژی دووشەممەی رابردوو 11.9.2023 لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

بە وتەی پۆلیسی شارۆچکەکە، ئەو گەنجە لە بیستەکانی تەمەنیدایە و شەش کەس لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەی ژیاون و هەموویان لە بیستەکانی تەمەنیاندان.

لەپێش دۆزینەوەی تەرمەکەی، کەیوان چەند رۆژێک بێ سۆراغ بووە، دواتر پەیوەندی کراوە بە پۆلیسەوە کاتێک بۆ پشکنینی ماڵەکەی دەڕۆن، تەرمەکەی دەدۆزنەوە.

پۆلیسی شارۆچکەی ویگن دەڵێت، هێشتا دەستیان نەگەیشتووە بەتەواوی زانیارییەکان سەبارەت بە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە، دواش دەکات هەر کەسێک زانیاریی لەسەر گەنجەکە و رووداوی مردنەکەی هەیە با ئاگاداریان بکاتەوە.

لەسەر کوشتنی ئەمریکییەک لە عێراق پێنج کەس سزادران

لەسەر کوشتنی ئەمریکییەک لە عێراق پێنج کەس سزادران