داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی لەسەرو 12 ملیار دینارەوەیە

پێشەوا محەمەد

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی شافافییەت، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی، کە هاوکات پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیشی لەگەڵدایە زیاتر لە 12 ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە لە 9.9.2023 تا 15.9.2023 کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی ئەو ناوچانە 12 ملیار و 639 ملیۆن و 682 هەزار و 827 دینار بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی نزیکەی 20 ملیار دینار بووە.