فرمێسک لە گۆڕستانی جەنگی جیهانییەوە کلیپێک بڵاودەکاتەوە

+964
پەرستۆ ساڵح

فرمێسک حافیز خانمە گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی، لە گۆڕستانی جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانیەوە کلیپێکی بێ ناونیشانی بۆ مرۆڤە بێ نیشتیمانەکان بڵاوکردەوە.

ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر مەرگی ژینا ئەمینی و فرمێسک هێشتا بەو خەمەوە دەژی و بەر لە 10 مانگیش گۆرانیەکی بەناوی “تەوار” بۆ ژینا و ژنە خۆپیشاندەرەکانی ئێران و رۆژهەڵات بڵاوکردەوە.

تایبەت بە 964 فرمێسک وتی، “گۆرانیە نوێیەکەم تایبەت نییە بە ژینا ئەمینی و رەنگە پەیوەندیشی نەبێت، بەڵکو بابەتەکە تایبەتە بە هەموو ئەو کەسانەی لە وڵاتی خۆیان هەڵدەقڕێنرێن و ناچارن لە جێگایەکی دیکەدا بژین”.

964 دەزانێت کلیپە بێ ناونیشانەکەی فرمێسک هۆنراوەکەی لەلایەن رەنج سەنگاوییەوە بەتایبەت نووسراوە.

فرمێسك لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، خاوه‌نی چەندین بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی، بەڵام بە بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی “مه‌ی” توانی ناوبانگێکی باش بەدەست بهێنێت.

ترێندی 964 هەواڵی تەبیبی عەشقی پێیە

ترێندی 964 هەواڵی تەبیبی عەشقی پێیە