شارەوانی لامبێس: مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لە لەندەن دەکەینەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

شارەوانی لامبێس لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەیەوێت مۆنۆمێنتێک بۆ یادی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.9.2023، سەرباز بەرزنجی، سەرۆکی شارەوانی لامبێس-ی لەندەن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە لەندەن دەستکراوە بە بونیادنانی مۆنۆمێنتێک بۆ هەڵەبجە و بەم نزیکانە تەواو دەبێت.

سەرۆکی شارەوانی لامبێس ئەو قسانەی بەر لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق کرد کە بڕیار بوو تێیدا دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت. کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی دووشەممە 18.9.2023 دواخرا.

بە وتەی سەرباز بەرزنجی، ژمارەیەک پەرلەمانتاری بەریتانیا ئامادەییان نیشانداوە کە هاوکار بن بۆ ئەنجامدانی پشکنینی DNA بۆ منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە.

دیزاینێکی نوێ بۆ مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دروستدەکرێت

دیزاینێکی نوێ بۆ مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دروستدەکرێت

بڕیاربو ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ بدات له‌سه‌ر به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ڵام به‌بیانوی ته‌واونه‌بونی رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخرا.