تا کەش و ھەوا سارد تر ببێت کارەبای نیشتمانی کەم دەکات
+964
دیلان محەمەد جەزا
ماوەی چەند رۆژێکە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ ١٠ کاتژمێر زیادی کردووە. وتهبێژیش دهڵێ كهشوههوا ساردتر بێت چاوهڕێی زیادبوونى كاتژمێرهكانى كارهبا مهكهن.
سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە +964ـی راگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سلێمانی بۆ١٠ کاتژمێر زیادی کردووە، لە کاتێکدا لە دوو هەفتەی رابردوودا دۆخی کارەبا زۆر خراپ بوو بۆ شەش کاتژمێر کەم بوبوەوە.
باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرزبووەتەوە ئەوەش کاریگەری لەسەر زیادبوونی کاتژمێرەکانی کارەبا هەیە.
وتیشی “ئەم چەند رۆژە پلەی گەرما کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە خواست لەسەر بەکارھێنانێ کارەبا کەمبوەتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو، ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا جێگیر نییە و پەیوەستە بە بەکارھێنانی ھاوڵاتیانەوە، تا کەش و ھەوا زیاتر سارد بکات کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەم دەکات.