مەنهۆڵە گیراوەکەی بازاڕی کەلار. وێنە:964
ئهگهر به نیازی بازاڕی کەلاریت دەست بە لوتتەوە بگرە
964+
هونەر فارس- کەلار
گیرانی مەنهۆڵێکی ئاوەڕۆ لە ناو بازاڕی کەلار کاسبکارانی بازاڕەکە و ئەو هاوڵاتیانەشی بێزارکردووە، کە بەو کۆڵانەدا گوزەر دەکەن.
مەنهۆڵەکە دەکەوێتە کۆڵانی مزگەوتی گەورە، کە یەکێک لە کۆڵانە قەرەباڵغ و پڕ جوڵەکانی بازاڕەکە، بە وتەی ئەو کاسبکارانەی لەوێ کاردەکەن نزیکەی سێ ساڵە گیراوە.
964 دەزانێت، شارەوانیی کەلار لە بری چارەسەری ریشەیی بۆ چاککردن و بەردانی ئەو مەنهۆڵە، رۆژانە چەند جارێک لە رێگەی کارمەندانی ژینگەپارێزەوە بە فڵچە و ماسیحە مەنهۆڵەکە لە پاشماوەی پیس پاکدەکاتەوە.
عەزیز بەقاڵ، زیاد لە شەش ساڵە لەو کۆڵانەدا سەوزە و میوە دەفرۆشێت، بە 964 دەڵێت “کۆڵانەکە قەرەباڵغە، جگه له بوونى دکتۆر و دەرمانخانە، سەوزە و میوەشی لێ دهفرۆشرێت، بەڵام ئەوە سێ ساڵە نەیانتوانیوە چارەسەرێک بۆ ئەو مەنهۆڵە گیراوە بدۆزنەوە”.
“جگە لە تێکدانی سیما و پیسکردنی کۆڵانەکە، بۆنی ناخۆشی مەنهۆڵەکە بە جۆرێکە هەرکەس بەلایدا تێپەڕببێت، دەست بە لوتیەوە دەگرێت” بە قسەی عەزیز بەقاڵ.
964 بۆ گەیاندنی ئەو گرفتە پەیوەندی بە دلێر حوسێن، بەرپرسی پرۆژەکانی شارەوانی کەلار کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بێ وەڵام بوو.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن