سیستمی ڤار گەیشتە یاریگەی فرانسۆ هەریری
+964
هێژا خەسرەو ـ هەولێر
کەلوپەلەکانی سیستەمی ڤار گه‌یشنه یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر، ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئه‌وه‌ی سیستمه‌كه بۆ یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا جێگیر بکرێت.
ئیبراهیم قادر بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر بە 964ی راگەیاند: سەرجەم پێداویستییەکان بۆ ئامادەکردنی سیستمی ڤار گەیشتوون و تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تەواوی کارەکان کۆتای‌یان دێت و یاریگه‌كه‌ن ئامادە دەبێت، هیچ کێشەیەک نییە و کەموکوڕی لە یاریگه‌كه‌دا نابێت.
یانەی قوە جەویه‌ی عێراقی، كه بەشداری لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا ده‌كات، یاریگه‌ی یانەی هەولێری هەڵبژاردووە و یارییەکانی خۆی لە یاریگه‌كه‌دا ئەنجام دەدات، چەند رۆژێکیشە یانە عێراقییەکە لە هەولێر مەشقەکانی ئەنجام دەدا و یاریی دۆستانەشی كردووه.
رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە یەکەم یاریی خۆی له خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، یانەی قوە جەویە لە یاریگه‌ی فرانسۆ هەریری بەرامبەر یانەی سیباهان ئەسفەهانی ئێرانی یاریی دەکات.
قوه‌ی جه‌وییه یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری هه‌ڵبژارد
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا