دواى 30 ساڵ نووسینگه‌كانى خوێندنه‌وه‌ى كه‌سی له دادگاكان كارا ده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌رێمی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانى نووسینگه‌ى خوێندنه‌وه‌ى كه‌سیی له دادگاكانى نه‌وجه‌وانان درا و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتىی چاكسازى كۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌وه به هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى دادگاكان و كه‌سی سزادراو ده‌زانێت.
لەسەر پێشنیاری بەڕێوەبەرایه‌تى گشتیی چاكسازیی كۆمەڵایەتی، كه له رۆژى 13.6.2023 بۆ وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ناردراوه، ئەنجومەنی دادوەری بە نووسراوی ژمارە 568/1/3 لە 27.8.2023 بڕیاری دا بە پێكهێنانی (نووسینگەی خوێندنەوەی كەسی – مكتب دراسه الشخصیه) لە هەریەك لە دادگاكانی نەوجەوانانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك و گەرمیان .
ئیحسان عبدولڕه‌حمان بابان، بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازیی كۆمەڵایەتی، به 964ـى راگه‌یاند، له ماوه‌ى 30 ساڵى رابردوودا ئه‌م نووسینگه‌یه به شێوه‌یه‌كی رۆتین كارى خۆى كردووه، بەڵام نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست خزمه‌تى پێبكرێت.
وتیشی “بڕیاری ئێستاى پێكهێنانى ئه‌و نووسینگه‌یه هه‌م بۆ دادگاى نه‌وجه‌وانان و هه‌میش بۆ كه‌سی سزادراو سوودێكی زۆرى هه‌یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له رێگه‌ى ئه‌م نووسینگه‌یه‌وه له رووه‌كانى ده‌روونى و جه‌سته‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌سى سزادراو ده‌كۆڵدرێته‌وه و له فۆڕمێكی تایبه‌ت بۆ به‌رده‌م دادگاى نه‌وجه‌وانان تۆمار ده‌كرێت.
ئیحسان بابان ئاشكراشی كرد، لیژنه‌كه له‌لایه‌ن پزیشكێكی پسپۆر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت و دوو توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونیش ئه‌ندامێتى ده‌كه‌ن.
به‌قسه‌ى ئەو، پێكهێنانى ئه‌و نووسینگه‌یه دواى هه‌وڵێكى زۆرى سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری و دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ و رێكخراوی یونیسێف دێت، بۆ ئه‌و پێشنیاره‌ى ئه‌وان بۆ كاراكردنەوەی نووسینگەی خوێندنەوەی كەسی .