چه‌ند دیمه‌نێكی كاتى پاككردنه‌وه‌ى خه‌ره‌ندى رواندز... وێنه: شاره‌وانى رواندز
بە فۆتۆ: زیاتر له تۆنێك زبڵ له خه‌ره‌ندى رواندز كۆكرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیى رواندز ده‌ڵێت، زیاتر له تۆنێك زبڵ و خاشاكیان له ناو خه‌ره‌ندی رواندز كۆكردووه‌ته‌وه ، بۆ له‌مه‌ودواش خه‌ڵكى سنووره‌كه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه زبڵ بخه‌نه خه‌ره‌ندوه، سزا ده‌درێن.
چیا محه‌مه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانیى رواندز به 964ـى راگه‌یاند، له دوێنێوه هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى خه‌ره‌ندی رواندزیان ده‌ستپێكرد و ته‌واوى ئه‌و شوێنانه‌یان پاككردەوە، كه خه‌ڵكی زبڵ و پاشماوه‌یان لێ فڕێده‌دا.
ساغكردنه‌وه؛ رووباره‌كه‌ى رواندز به‌هۆى بیرلێدانه‌وه وشكى نه‌كردووه
شاخەوانەکان خەرەندی رواندزیان پاککردەوە
وتیشی “زیاتر له تۆنێك زبڵ كۆكراوه‌ته‌وه، كه به‌شێكی زۆرى له‌لایه‌ن خه‌ڵكی گوندى كاولۆكانه‌وه فڕێدرابوونه ناو خه‌ره‌نده‌وه”.
گوندى كاولۆكان كه‌وتووه‌ته دامێنى رواندز، به‌شی كۆتایی خه‌ره‌ندیش ده‌كه‌وێته سنوورى ئه‌و گونده و زیاتر له 50 ماڵى لێ ده‌ژیت.
سه‌رۆكى شاره‌وانى ئاماژه‌ى به‌وه كرد، به ئاماده‌بوونى داواكارى گشتى ئه‌و خه‌ڵكه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر فڕێدانى زبڵ له‌و شوێنه دووباره بكه‌نه‌وه، سزا ده‌درێن.