خوێندن بێ به‌رامبه‌ره و ته‌نیا 100 قوتابی وه‌رده‌گرێت
بۆ یه‌كه‌مجار قوتابخانەیەكی نێودەوڵەتی حكومی له رواندز ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بۆ یه‌كه‌مجار قوتابخانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تى حكومى له قه‌زاى رواندز ده‌كرێته‌وه، له ئەمساڵیشه‌وه ده‌ست به خوێندن ده‌كرێت و خوێندنیش تێیدا بێ به‌رامبه‌ره.
قوتابخانه‌كه لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی CEMS Education رێكخراوەكانی پەروەردەی كەنەدیدایە و لە ژێر رێنمایی و راسپاردەكانی وەزیر و وەزارەتی پەروەردە و بە پاڵپشتی و هاوكاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەكانی سۆران و رواندز، به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
شۆڕش ئیسماعیل نەجم، بەڕێوەبەری ئه‌م قوتابخانەیه، به 964ـى وت، دەستیان بە ئامادەكارییەكان كردووە و ئه‌مڕۆ ناونووسین بۆ وه‌رگرتنى قوتابیانى پۆلی یه‌كه‌م كۆتایی دێت.
چێشتخانەیەکی نانی بەیانیان لە خەرەندی رواندز سەرنجی گەشتیارانی راکێشاوە
وتیشی “خوێندن بە سیستمی ئینگلیزییە و قوتابیان بەسەر چەند ئاستێك دابەشدەكرێن بۆ وەرگرتن، ئەمساڵ ته‌نیا قۆناغی یەكەم وەردەگیرێن”.
تا ئێستا بۆ ئه‌و قوتابخانه نێوده‌وڵه‌تییه، شوێنێكی تایبه‌ت نییه، به‌ڵام مامۆستا شۆڕش ده‌ڵێت، به شێوه‌یه‌كی كاتى خانووێكیان له گەڕەكی بانەزێووك له رواندز دیاریكردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ كاره‌كانى لێ به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، لەم ساڵدا تەنیا پۆلی یەكەمی بنەڕەتی وەردەگرن، وەرگرتنی قوتابیانیش دواى هەڵسەنگاندنیان رادەی زیرەکییان دەبێت.
به پێی زانیارییه‌كانى 964، ژمارەی ئەو قوتابیانەی له‌و قوتابخانه‌یه‌دا وەردەگیرێن 100 قوتابین، 50 قوتابی بۆ ناو سه‌نته‌رى رواندز و 50 قوتابیى دیكه‌ش بۆ سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێت.