مانگانه‌ زیاتر له‌ 237 هه‌زار گه‌شتیارى لێبووه‌

ئه‌مساڵ گه‌شتیار دهۆكى ئاوه‌دانتر كردووه‌ته‌وه‌

داوای پێداچوونەوە بە باجی ناوچە گەشتیارییەکان دەکرێت

داوای پێداچوونەوە بە باجی ناوچە گەشتیارییەکان دەکرێت

964+

زەید کۆچەر- دهۆک

گه‌شتوگوزارى دهۆك ده‌ڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ملیونێک و 900 هەزار گەشتیار سەردانی سنوورى پارێزگاكه‌یان كردووه‌ و تا ئێستاش هاتنی گەشتیاران بەردەوامە.

رێوار محه‌مه‌د رەشید” وتەبێژی بەرێوبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری دهۆک بە 964ـی وت، ساڵ به‌ ساڵ ژماره‌ى هاتنى گەشتیار بۆ پارێزگاكه‌یان رووى له‌ زیادبوونه‌.

وتیشی “به‌رده‌وام لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیارییه‌كان له‌ ناوخۆى هه‌رێم و باشوور و ناوەڕاستی عێراق و باکووری کوردستانیشدا له‌په‌یوه‌ندیداين، کە گەشتیار بهێنین بۆ پارێزگاکەمان”.

باس له‌وه‌ده‌كات، لە ساڵی 2022 بۆ یەکەمجار ژماره‌یه‌كی زۆرى گه‌شتیار سه‌ردانیان كردووه‌، كه‌ ئه‌ویش دوو ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار بووه‌، له‌ ساڵى 2021 یش نزیکەی ملیونێک و 500 هەزار کەس سه‌ردانیان كردبوو.

به‌ پێی زانیارییه‌كانى 964 كه‌ گه‌شتوگوزارى دهۆك پێیداوه‌، ئێستا پارێزگای دهۆک نزیکەی 900 بنكەی گەشتیاری مۆڵەتپێدراو و زیاتر لە 250 شوێنی گەشتیاری سروشتیی هەیه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

70 پرۆژەى ستراتیژى گەشتیاريى له‌هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌ك...

70 پرۆژەى ستراتیژى گەشتیاريى له‌هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كرێن