باڵاترین شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا

964+

ژووری هەواڵ

– بڕیارە سبەی پێنجشەممە، تیمێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بچنە بەغدا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەی بودجە و موچەی فەرمانبەران.

– وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، 19 پێشمەرگە لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک ژەهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

– بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، لە هەر شوێنێک ئاوی بیر و ئاوی تانکەر تێکەڵی ئاوی میری بوو نابێت ئاوەکە بێ کوڵاندن بخورێتەوە، ئەم وەسفەی تەندروستی زۆربەی هەرە زۆری سیتی کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

– نەبوونی ئاو و ئاوەڕۆ و جادەی قیر نیگەرانی لەلای دانیشتوانی گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە دروستکردووە، بە وتەی دانیشتوویەکی گەڕەکەکە بێت، “ژمارەیەک خێزان ماڵەکانیان فرۆشتووە یان جێیان هێشتووە”.

– لە سلێمانی چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ و کڕین و فرۆشتنی گورچیلە دەستگیر کران، سێ لە تۆمەتبارەکان خەڵکی عێراقن، ئەوی دیکەشیان خەڵکی لای خۆمانە.