داوا لە وەزیری دەرەوەی نەمسا کراوە نوێنه‌رايه‌تييه‌ك له هه‌رێمى بكه‌نه‌وه
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا داوای کردووە نوێنه‌رايه‌تييه‌ك له هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 13.9.2023، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا کۆبووەتەوە و هەردوولا گفتوگۆیان کردووە لەبارەی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كۆچى ناياسايى بۆ ئه‌وروپا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه.
“[نێچیرڤان بارزانی] داواى كرد نوێنه‌رايه‌تييه‌ك له هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ نه‌مسا له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه”، ئەمە بەپێی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا كه‌بابی هه‌ولێری خوارد
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا وتویەتی، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن نوێنه‌رايه‌تييه‌ك له هه‌ولێر بكه‌نه‌وه و كه‌رتى تايبه‌تى نه‌مسايى خوازياره وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان بكات.
ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا و شاندێکى یاوه‌رى به سه‌ردانێك له كوردستانن و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به یاوه‌ری پارێزگاری هه‌ولێر و جێگری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌ردانی ناو بازاڕی هه‌ولێر و قه‌یسه‌ری كرد.