وەزیری دەرەوەی نەمسا لە ناو قەیسەریی هەولێر. فۆتۆ: پەیجی پارێزگا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا كه‌بابی هه‌ولێری خوارد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا، كه به سه‌ردانێك له هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌مڕۆ سه‌رێكی له ناو بازاڕی هه‌ولێر و قه‌یسه‌ری دا.
ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا و شاندێکى یاوه‌رى به سه‌ردانێك له كوردستانن و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به یاوه‌ری پارێزگاری هه‌ولێر و جێگری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌ردانی ناو بازاڕی هه‌ولێر و قه‌یسه‌ری كرد، هه‌روه‌ها نانی نیوه‌ڕۆی له یه‌كێك له كه‌بابخانه‌كانی ناوبازاڕ خوارد.
نه‌مسا له دوای ساڵی 1991ه‌وه باڵیۆزخانه‌ی له عێراق داخستووه و به پێی زانیارییه‌كانی 964، سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا بۆ عێراق و كوردستان، بۆ ئه‌وه‌یه باڵیۆزخانه له به‌غدا و هه‌روه‌ها كونسوڵخانه له هه‌ولێر و به‌سڕه بكه‌نه‌وه.