کردنەوەی دەرگای خوێندن لە ئامادەیی سلێمانی کوڕان. وێنە :964
ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکرد
لە کوردستان 158هەزار قوتابی نوێ چوونە پرۆسەی خوێندنەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە هەولێر و لە قوتابخانەی دواناوەندی تێکەڵاوی گوندی کۆری، زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا، ئەمرۆ 158 هەزار قوتابی نوێ چوونە پرۆسەی خوێندنەوە.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەرەدەی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمەکەدا وتی، زیاتر لە یەك ملیۆن و 700 هەزار قوتابی بەشداری لە پڕۆسەی خوێندندا دەکەن، لەنێویاندا 158 هەزار قوتابی نوێ تۆمارکراون، کە لە پۆلی یەکی بنەڕەتییەوە لەساڵی نوێی خوێندن بەشداردەبن.
هەروەها، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و مووچەی فەرمانبەران ئاشکرای کرد، “هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەو قەیرانەی ئێستا هەیە تێپەڕێت، و بەنیازن سەردانی بەغدا بکەین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئاشتییانە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانمان بدەین”.
بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندن کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، یەکەم رۆژی دەوام بۆ ساڵی خوێندنی (2023 – 2024) لە ئەمڕۆ 13.9.2023 دەستپێدەکات و هەفتەی یەکەمیش تایبەت دەبێت بە ئامادەکاری و رێنوێنی بۆ دەستپێکی خوێندن.