هه‌ڵمه‌تى پۆلیس بۆ سه‌ر ماتۆڕسكیله‌ بێزاركه‌ركانى دوزخورماتوو ده‌ستیپێكرد

964+

سیروان خورشید – خورماتوو

هەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی ماتۆڕسکیل لە قەزای دوزخورماتوو دەستیپێکرد.

ئێوارەی رۆژى سێشەممە لە لایەن پۆلیسی هاتوچۆ و پۆلیسی خۆجێی دوزخورماتوو چەند بازگەیەک لە شەقامەکانی قەزاکە دانران بەمەبەستی دەستگیرکردنی خاوەنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە بوونەتە هۆی بێزارکردنی خەڵکی،

عەمید حوسێن عەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی دوزخورماتوو بە 964ی وت، هەڵمەتێکيان دەستپێکردوە بۆ سەر ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە بوونەتە هۆی بێزارکردنی خەڵک و هیچ مامەڵەیەکی تایبەت بە ماتۆڕسکیلەکانیان نییە”.

وتیشی “هەڵمەتەکە لەدوای ئەوە دێت لەلایەن هاوڵاتیانی قەزاکەوە سکاڵایەکی زۆرمان بۆ هاتووە و هاوڵاتیان بێزارکراون بە دەنگی بەرزی ماتۆڕەکان”،

بەقسەى ناوبراو، هەر ئەمڕۆ دەستگیراوە بەسەر 34 ماتۆڕسکیلدا کە هەندێکیان هیچ مامەڵەیەکی فەرمیان نەبووە و ئەوانی تریشیان بەهۆی دەنگی بەرزیان دەستببەسەرکراون و هەشت کەسيش لە خاوەنی ئەو ماتۆڕسکيلانە کە مامەڵەی فەرمیان پێنەبووە دەستگیرکراون.

جارێکی تر کێشەی سووتەمەنی لەدوزخورماتوو سەری هەڵدایەو...

جارێکی تر کێشەی سووتەمەنی لەدوزخورماتوو سەری هەڵدایەوە