بزانن لەسەر چییە
لە دهۆک 224 كه‌س ده‌ىستگیر كراون
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە سەرەتای ئەمساڵه‌وه تا ئێستا 224 کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک به تۆمه‌تى جیاجیا له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی پێشمەرگەی ژینگەوە ده‌ستگیركراون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریی و ئامارانه‌ى ده‌ست 964 كه‌وتووه، 178 كه‌س له ماوه‌ى مانگه‌كانى ئادار تا ئایار به شێوه‌یه‌كی نایاسایی راوی ماسیان كردووه.
16 کەسیش بە تۆمەتی سەرپێچیکردن و راوکردنی ئاژەڵ دەستگیرکراون.
نۆ کەس به تۆمه‌تى ئاگرتێبه‌ردان دەستگیرکراون، كه له‌مساڵدا 51 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی 200 دۆنم و 19 پارچە زەوی زیانیان گه‌یاندووه.
21 کەسیش بە تۆمەتی داربڕین دەستگیرکراون.
موقەدەم رەمەزان سیاری، بەرپرسی مەفرەزەکانی پێشمەرگەی ژینگە بە 964ـی وت، بە هاوکاری تیمەکانمان له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا توانیویانه 224 کەس بە تۆمەتی تێکدانی ژینگە و کوشتنی ئاژەڵ و راوکردن دەستگیر بكه‌ن.
وتیشی “ئەمساڵ له چاو پارساڵ، رووبه‌رى دۆنم و زەوییە سووتاوەکان زیادی کردووە، بەڵام زیانەکان کەمبوونەتەوە، رێژەی ئەمساڵى سەرپێچیکردنیش لەچاو ساڵانی رابردوو کەمترن”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن