دیمەنی قەزای کۆیە - وێنە: Social Media
بایکۆت گەیشتە کۆیەش
964+
پێشەوا محەمەد
پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و دێرینی کۆیە رایدەگەیەنن، لە سبەینێ چوارشەممەوە تا کاتی دابەشکردنی موچە بایکۆتی ناوەندە تەندروستییەکان دەکەن.
لە راگەیەندراوێکدا، کە کەمێک بەرلەئێستا بڵاویان کردووەتەوە، ئەو پزیشکانە دەڵێن موچەکانیان تەنیا سەرچاوەی داهاتی ژیانیانە و پێویستیان پێیەتی.
لە راگەیەندراوەکەیاندا ئەوەش هاتووە، “بەرپرسیاریەتی روودانی هەر رووداوێکی نەخوازراو حکومەتی هەرێمە”.
دەشڵێن، بایکۆتەکەیان گشت بەش و نەخۆشخانە و کەرتە تەندروستییەکانی کۆیە دەگرێتەوە.