دیمهنێكى دواى واژۆكردنى گرێبه‌سته‌كه... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شوێنه‌وار
دوو گرێبه‌ستی نێوده‌وڵه‌تى بۆ مۆزه‌خانه‌ى گه‌رمیان واژۆ كران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوورى هه‌رێم دوو گریبەستی شوێنەواری تایبه‌ت به داتابەیسی مۆزەخانەیى واژۆ كرد، كه تایبه‌تن به سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه.
کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور، به 964 ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 12.9.2023 واژۆی مۆڵەتی دوو گرێبەستی شوێنەواریان ئه‌نجام داوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هه‌ردوو گرێبه‌سته‌كه دراوه‌ته کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵنەوەکانی دەریای ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی رۆما و ئیتالیا.
وتیشی “گرێبەستەکان بۆ کاری کنە و پشکنین و داتابەیسی مۆزەخانەی گەرمیانە و راستەوخۆش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری گەرمیان جێبەجێ دەکرێن”.