بەشداربووانی RT بانک بەبێ کێشە دۆلار رادەکێشن
964+
شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر
دوای ئەوەی بۆ ماوەی یەک رۆژ RT بانک بڕیاریدا بەشداربووەکانی تەنیا دەتوانن دیناری عێراقی لەبری دۆلار رابکێشن، ئەمڕۆ سێشەممە ئەو بانکە بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە.
964 لەبەردەم بانکەکە پرسیاری لەچەند کەسێک کرد لەبارەی وەرگرتنی دۆلار، ئەوان وتیان “ئەمڕۆ بەبێ کێشە دۆلارمان وەرگرتووە”.