قوتابخانەیەک لە ناوەڕاستی بەنداوی موسڵ دەرکەوت
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی موسڵ، ئاسەواری قوتابخانەی خانکێی کۆن دەرکەوتووە.
بەنداوی موسل بە گەورەترین بەنداوەی عێراق دادەنرێت، درێژی سێ کیلۆمەتر و بەرزی 131 مەترە.
ئەمڕۆ سێشەممە 12.9.2023، بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، ئاستی ئاوەکە زۆر دابەزیوە، زۆر شت بەدەرکەوتووە، مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە.
وتیشی، لە ناوەڕاستی بەنداوەکە قوتابخانەیەک و چەندین پارچە ئاسن و تۆڕی ماسی زۆر دەرکەوتوون، بۆیە پێویستە خەڵک لە کاتی مەلەکردندا وریا بن.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر