چەند راستییەک لەسەر 11ی سێپتێمبەر

964+

ئەحمەد عەبدولا

لە هێرشەکەی 11ـی سێپتەمبەر دا دوو هەزار و 996 کەس کوژران و زیاتر لە شەش هەزار کەس بریندار بوون و دەیانی تریش بێ سەر شوێن بوون.

زیاتر لە 400 سەگی پۆلیسی بەژدار بوون لە گەڕان بە دوای قوربانیانی کارەساتەکەدا کە بە یەکێک لە گەورەترین پرۆسەکانی گەڕان دادەنرێت لە مێژوودا.

بە هۆی هێرشەکەوە زیاتری لە سێ هەزار منداڵ هەتیوو کەوتن و دایک یان باوکیان لە دەستدا.

کاتێک ئەم هێرشە روویدا هۆزی ماسای لە کیینیا وەک پاڵپشتیەک 14 مانگای بۆ سوپای ئەمریکا نارد.