وەزارەتی بازرگانی عێراق: لە زووترین کات بەشە ئاردی حەوتەمی ئەمساڵ دابەشدەکرێت

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی بەشە ئاردی حەوتەمی ئەمساڵ دەستیپێکردووە و لەنزیکترین کات ئەو بەشە ئاردە دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، دابەشکردنی شەشەم بەشە ئاردی ئەمساڵ بەرێژەی %90 کۆتایی پێهاتووە، بەتایبەت لە پارێزگاکانی هەولێر، موسڵ، نەجەف، کەربەلا، سەڵاحەدین، ئەنبار و بابل لەم رۆژانە کۆتایی بەدابەشکردنی دێت.

ئەوەش هاتووە، لەتەواوی پارێزگاکانی دیکە بەتەواوی دابەشکردنی بەشە ئارد کۆتایی پێهاتووە، نزیکە حەوتەم بەشە ئارد بەسەر بریکارەکانی خۆراک دابەشدەکرێت.

ساڵانە هه‌رێمی كوردستان بۆ 12 مانگ، پێویستی بە نزیكەی 780 هەزار تۆن ئارد دەبێ، به‌ڵام تا ئێستا ساڵانه‌ وه‌ك پێویست له‌هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا 12 به‌شه‌ ئارد دابه‌ش نه‌كراوه‌.

به‌مزووانه‌ بەشه‌ ئاردی شه‌شه‌مى ئه‌مساڵ دابه‌شده...

به‌مزووانه‌ بەشه‌ ئاردی شه‌شه‌مى ئه‌مساڵ دابه‌شده‌كرێت