حکومەتی هەرێم: ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە 3500 مێگاوات

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

ژمارەی هاوبەشانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ملیۆنێک و 850 هەزار و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەباش گەیشتووەتە سێ هەزار و 500 مێگاوات.

لە راگەیەندراوێکدا کە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە 9.9.2023 بڵاویکردووەتەوە، ئەوە هاتووە، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا 10٪ بۆ 15% زیادی کردووە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، لە كابینه‌ی نۆدا له‌ رێگه‌ی سیستمی زیره‌كەوە توانیویەتی رێگری له‌ هه‌موو جۆره‌ پێشێلكاری و به‌هه‌ده‌ردانێكی .كاره‌با بکات

“كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژی رووكردنه‌ وزه‌ی خاوێن و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ گرنگه‌كان بۆ هاوڵاتیان، توانیویه‌تی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بگه‌یه‌نێته‌ 3 هەزار و 500 مێگاوات و چه‌ندین وێستگه‌ به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ وزه‌ی خاوێن دابمه‌زرێنێت”، حکومەتی هەرێم وا دەڵێت.

بۆ مانگی ئاب کارەبای مۆلیدە لە هەولێر گرانترین و لە دهۆ...

بۆ مانگی ئاب کارەبای مۆلیدە لە هەولێر گرانترین و لە دهۆک هەرزانترینە

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با پشت به‌ وێستگه‌ كارۆئاوی، هه‌ڵمی و گازییەکان ده‌به‌ستێت کە ئەمانەی خوارەوەن:

– وێستگەی هەولێر، کۆمپانیای سایکل 1500 مێگاوات.

– وێستگەی سلێمانی، کۆمپانیای سایکل 1500 مێگاوات.

– وێستگەی دهۆک، گازی 1000 مێگاوات.

– وێستگەی بازیان، گازی 1000 مێگاوات.

– وێستگەی خورمه‌ڵە، 960 مێگاوات.

– وێستگەی گەرمیان، گازی 165 مێگاوات.

– وێستگەی خەبات، هەڵمی 300 مێگاوات.

– وێستگەی باعه‌درێ، نەوتی رەش، 150 مێگاوات.

– وێستگەی سلێمانی- تاسڵوجە، 51 مێگاوات.

– وێستگەی دووکان کارۆئاوی، 400 مێگاوات.

– وێستگەی دەربەندیخان، كارۆئاوی، 249 مێگاوات.

– وێستگەکانی 29 مێگاواتی نەوتی رەش لە هەر یەکە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک.

کارەبای 72 گونده‌كه‌ى كانی ماسێ چاككرایه‌وه‌

کارەبای 72 گونده‌كه‌ى كانی ماسێ چاككرایه‌وه‌