بۆ شایستە داراییەکانی هەرێمە

هەردوو وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێن

964+

فەهمی نەبی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، لەسەر داوای محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەردوو وەزیری دارایی عێراق و  هەرێم بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەکرێن.

ئەمڕۆ شەممە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی داوایان کرد بەشێکی دانیشتنەکەی پەرلەمان تایبەت بکرێت بە موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بەڵام دواتر سەرۆکی پەرلەمان ئەو بڕیارەیدا.

سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت، ئامانجی بانگهێشتکردنەکە بۆ مەبەستی باسکردنی داهاتە نەوتییەکان و پێدانی شایستە داراییەکانی هەرێمە.

دوای پەسەندکردنی بودجە چەندین دانیشتن لەنێوان شاندی هەرێم و بەغدا ئەنجامدران بەمەبەستی گەیشتنە رێککەوتن، بەڵام دواجار شەوی 4.9.2023 ستافی حکومەتی هەرێم رایانگەیاند لەگەڵ بەغدا نەگەیشتنە هیچ دەرئەنجامێک، لەم بەستەرە زانیاری زیاتر هەیە:

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: لەگەڵ بە‌غدا نەگەیشتووینەتە هی...

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: لەگەڵ بە‌غدا نەگەیشتووینەتە هیچ ئەنجامێک

رۆژی هەینی 8.9.2023 وتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم رایگەیاند، هەرێم ئەو پارەیەی لایەتی سێ هێندەی ئەو پارەیەیە کە عێراق دەبێت بینێرێت. لەم بەستەرە هەواڵەکە بخوێنەوە:

بەغدا لەبارەی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونکرد...

بەغدا لەبارەی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونکردنەوە دەدات

هەمان شەو وتەبێژی حکومەتی هەرێم وەڵامی لێدوانەکەی حکومەتی عێراقی دایەوە، لەم بەستەرە دەتوانن دەقی وەڵامەکە بخوێننەوە:

"لەهیچ شوێنێکی عێراق نەبووە موچە بە قەرز بدرێت بە فەرمانبەران"