ئەمشەو کتوپڕ زیاتر لە 600 کەس گیانیان لەدەست دا
964+
ژووری هەواڵ
– شەوی رابردوو، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.8 وڵاتی مەغریبی هەژاند و ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە سەرو 600 کەسن، وا بەرەو هەزاران هەڵدەکشێت.
– پیکابێک خۆی کردووە بەناو رانە مەڕێکدا و 51 مەڕ و بەرخی کوشتووە، بەڵام کابرا بەڵێنیداوە چوار ئەوەندە بۆ خاوەنەکەی بکڕێتەوە.
– تەندروستیی سلێمانی شەش داواکاری پێشکەش بە وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، تا بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی کۆلێرا لە سلێمانی بیخاتە سەرمێزی کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران.
– لە ئاگادارینامەیەکدا زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت، “خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی شەهید شەوکەت دەتوانن لە سبەینێ یەکشەممەوە ژووری خۆیان وەربگرن”.
– چاوەڕێدەکرێت بەمزوانە هاوردەی ژمارەیەک بەرهەمی کشتوکاڵی لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە و ئەوەش بە دڵی جوتیاران نییە.