هۆڵە تاقانەکەی ئامێدی کەڵکی نەماوە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
تاکە هۆڵی داخراوی وەرزشی لە سنووری قەزای ئامێدی زیاتر لە ساڵێکە یاری تێدا ناكرێت .
هۆڵەکە بە ناوی “شەهید بەهجەت نایف”ـە، یاریزانان ناتوانن یاری و مەشق بکەن، تەنيا بۆ چالاکی وەرزشی نەبووە، بهڵكو چالاکی پەروەردە و ئاهەنگی دەرچوونیشى تێدا ئهنجام دهدرا.
هۆڵەکە شوێنی دانیشتنى هاندەران و پەنجەرە و دیوارهكانى هەمووی شکاون و به كهڵك نهماون.
پیران محەمەد سەعید، بەرپرسی ناوەندی وەرزشی و لاوان لە ئامێدی بە 964ـی وت، هۆڵەکە بە تەواوی لە کارکەوتووە، ساڵی رابردوو ئەندازیاری قایمقامی قەزاکە کەشفێکى بۆ کرد و لیستێکی ئامادەکرد بۆ پارێزگاری دهۆک.
وتیشی “بەڵام تا ئێستا دیارینەکراوە کەی دروست دەکرێت، ماستەرپلانەکە بریتییە لە دروستکردنی یاریگەکە بە تێچووی 166 ملیۆن دینار”.
پیران، هیواداره، لایهنه پەیوەندیدارەکان به زوویی چارەسەرێكى ئەو هۆڵە داخراوەیان بۆ بکەن.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن