رۆناڵدۆ کارتی زەردی لە یاریی شەوی رابردوودا وەرگرت. فۆتۆ:AFP
رۆناڵدۆ سزا درا و پۆرتوگال جێده‌هێڵێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی جێده‌هێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه سعودیه، له یاریی داهاتووی تیپی وڵاته‌كه‌شی به‌شداریی ناكات.
رۆناڵدۆ شه‌وی رابردوو له پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024 به‌شداریی یاریی پۆرتوگال و سلۆڤاكیای كرد، كه تیپه‌كه‌ی به 1-0 گۆڵ براوه بوو.
به‌ڵام رۆناڵدۆ كارتێكی زه‌ردی له یارییه‌كه‌دا وه‌رگرت و به هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانی، له یاریی داهاتووی پۆرتوگال به‌شداریی ناكات، كه دووشه‌ممه به‌رامبه‌ر لۆكسمبۆرگ ئەنجامی دەدەن.
به‌م هۆیه‌وه كریستیانۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه سعودیه و یانه‌ی نه‌سڕ.
ئه‌ستێره ته‌مه‌ن 38 ساڵییه‌كه، چانسی باشی به‌رامبه‌ر لۆكسمبۆرگ هه‌بووه و له 11 یاریی رابردوودا 11 گۆڵی له‌و تیپه كردووه.