گەنجێکی دیکە لە دهۆک خنکا
ژمارەی ئەو کەسانەی ئەمڕۆ هەینی خنکاون گەیشتە چوار کەس
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 18 ساڵە لەئاوی سکری موسڵ لەکۆمەڵگەی فەیدی خنکاوە، بەمجۆرە ژمارەی ئەو کەسانەی ئەمڕۆ هەینی خنکاون گەیشتە چوار کەس.
سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی دهۆک بە 964ی وت، ئەو کەسەی خنکاوە تەمەنی 18 ساڵ بووە دوای پشکین رادەستی خێزانەکەی کراوەتەوە.
بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ی وت، “ئێمە لەبوونی رووداوێکی لەمجۆرە ئاگادار نەکراوینەتەوە، لەبەرئەوەی هەندێکجار ئەوانەی لە شوێنەکەن تەرمەکە دەردەهێنن و بەرگری شارستانی لێ ئاگادار ناکەنەوە”.
964 دەزانێت، ئەو گەنجەی خنکاوە دانیشتووی گەڕەکی حەی شورتەی شاری دهۆکە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی