لە ماوەی ئەمساڵدا بووە
پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین 234 کەسی دەستگیر کردووە
964+
پێشەوا محەمەد
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی هەشت پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین 234 کەسی دەستگیر کردووە.
بە پێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، کە بە 964 دراوە، 42 کەسیان لەسەر زیادەڕۆیی، 77یان لەسەر راوە ماسی، 27ـی دیکەیان لەسەر بڕینەوەی دار و 54یشیان لەسەر بیرلێدانی نایاسایی دەستگیر کراون.
هەر بە پێی ئامارەکە، شەش کەس لەسەر خەڵوزکردن بە شێوەی نایاسایی، 26 کەس لەسەر راوی باڵندە و ئاژەڵی کێوی و دوو کەسیش بە تۆمەتی ئاگرکردنەوە دەستگیر کراون.
شۆڕش کاکە فەتحوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین بە 964ـی وت، “ئەو کەسانە دادوەر بڕیار لە ماوەی مانەوەیان دەدات لە زیندان و زۆرینەیان رەبتی کەفیل دەکرێن و ئازاد دەکرێن”.