ئەمشەو تەقەیان لێ‌کرا
ته‌رمی سێ كوژراوه‌كه‌ی قه‌ڵادزێ ره‌وانه‌ی سلێمانی كران
964+
محەمەد عەلی- قەڵادزێ
ئه‌مشه‌و له غاباتی قه‌ڵادزێ سێ كه‌س ده‌ستڕێژی گولـله‌یان لێكرا و كوژران، تا ئێستا هۆكاری رووداوه‌كه نادیاره و بكوژه‌كه‌ش هه‌ڵاتووه، ته‌رمی هه‌رسێ كوژراوه‌كه‌ش دوای ماوه‌یه‌ك مانه‌وه له په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادی قه‌ڵادزێ، ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كران.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ی وت، “رووداوەکە لە غاباتی قەڵادزێ روویداوە و هەرسێکیان ئاسەواری فیشەك به جەستەیانەوەیه، تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەیان نازانرێت، بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە تەرمەکان بۆ پزیشک دادی سلێمانی بەڕێکراون و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە”.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی 964 ئه‌و سێ كه‌سه‌ی كوژراون، دانیشتووی قەڵادزێ بوون و تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ 50 ساڵیدایە و هاوڕێی یەکتر بوون، بۆ پیاسە و کاتبەسەربردن چوونه‌ته غاباتی قەڵادزێ و کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گولـلەی لێكردوون و هه‌رسێكیانی كوشتووه.
نەوزاد محه‌مه‌د، کەسوکاری یەکێک لە کوژراوەکانە و بە 964وت، “هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ کەسدا نەبووە و گومانیشیان لە کەس نییە، چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان دەکەین”.
کوژراوەکان یەکێکیان خانەنشینی پێشمەرگە بووە و یەکێکیان کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بووە و ئەوەیتریان لە ناوچەی پیشەسازیی قەڵادزێ کاسب بووە .
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا