هەڵبژاردەی فەڕەنسا. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مشەو پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆ 2024 به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌كانی ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به یۆرۆی 2024 ده‌ستیپێكرد و ژماره‌یه‌كی زۆر یاری دێنه ئه‌نجامدان.
ئه‌مڕۆ نۆ یاری له یاریگه جیاجیاكانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چن و سبه‌ی هه‌ینییش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له یارییه گرنگه‌كانی ئه‌مشه‌و، فه‌ره‌نسا و ئێرله‌ندا، هۆڵه‌ندا و یۆنان، سڕبیا و هه‌نگاریا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها سبه‌ی هه‌ینی له یارییه‌كی به‌هێزدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی توركیا و ئه‌رمینیا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، كه كه‌شێكی توند باڵ به‌سه‌ر یارییه‌كه‌دا ده‌كێشێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ململانێی سیاسیی نێوان هه‌ردوو وڵات.
یۆرۆی 2024 هاوینی داهاتوو له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و:
سڕبیا – هه‌نگاریا 09:45
دانیمارك – سان مارینۆ 09:45
سلۆڤینیا – ئێرله‌ندای باكوور 09:45
چیك – ئه‌لبانیا 09:45
هۆڵه‌ندا – یۆنان 09:45
فه‌ره‌نسا – كۆماری ئێرله‌ندا 09:45
پۆڵه‌ندا – دوورگه‌كانی فارۆ 09:45.