وەقفی سوننی کەرکوک بۆ بانگخوازان: با وتاری هەینیتان تایبەت بێت بە ئاشتی
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
وەقفی سوننی کەرکوک بڕیارێک ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی دەکات و داوایان لێدەکات سبەی وتارەکانیان تایبەت بێت بە ئاشتی کۆمەڵایەتی و مەترسییەکانی پڕوپاگەندە و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.9.2023، وەقفی سوننی کەرکوک لە نووسراوێکدا کە واژۆی بەڕێوەبەری بەسەرەوەیە، دەڵێت “بڕیارمان داوە وتاری سبەی هەینی لەسەر برایەتی و خۆشەویستی و بڵاونەکردنەوە و باوەڕهێنان بە دەنگۆی ناڕاست بێت، ئەگەر خوا ویستی لەسەر بێت، چونکە قەدەغەکردنیان لە قورئان و سوننەتدا سەلمێنراوە”.
دەشڵێت، لە پێناو پاراستنی خەڵکی کەرکوک و ئاشتی کۆمەڵایەتی، داوا لە هەموو بانگخوازان دەکەین پابەندبن بەمەوە.
هێزه عێراقییهكان له دهوروبهری قهڵای كهركوك بڵاوهیان كردووه
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە هێزێکی زۆری ئەمنی، بۆ رێگریکردنی لە خۆپیشاندان لە کەرکوک بڵاوەیان پێکراوە و له شهوی رابردووهوه له رێگهی سۆشیال میدیاوه له لایهن ههندێك كهسهوه داوای خۆپێشاندانی فراوان له كهركوك دهكرێت.